حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات لـێـكۆڵینه‌وه بكات له‌سه‌ر به‌ناوی نامووس كوشـتنی دوعا ئه‌سوه‌د ته‌مه‌ن حه‌ڤده سـاڵان.
خانم ئه‌سوه‌د كوردێـكی ئێزیدی كه‌مایه‌تی ئاینی بوو. ده‌ڵێـن ئه‌و وه‌رگه‌ڕابووه سه‌ر دینی ئیسـلام به‌و مه‌به‌سـته‌ی شوو به موسڵمانێـكی سوننی بكات. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ئه‌و درایه به‌ر به‌ردان و كوژرا له به‌عشیقه شـارۆچكه‌یه‌كی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان.
كۆمه‌ڵه خه‌ڵـكێـكی چه‌ند سه‌د كه‌سه به ئه‌ندامانی بـنه‌ماڵه‌ی كچـه‌كه‌وه، یان به‌شـداری كوشـتنه‌كه بوون یانیش هه‌ر چاویان تێـبڕی. به‌پـێی ڕاپـۆرتان پـۆلیسی خۆجێـیی و ئه‌و هێزانه‌ی له پـێشـتریه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان هێنابوونی بۆ پـێشـگرتن له كوشـتنه‌كه هیچیان نه‌كرد و هه‌روا چاویان تـێـبڕی.
ئه‌و كوشتنكاریـیه به سـامه به ڤیدیۆ هه‌ڵـگیرابوو، دوابه‌دوای توندوتیژی له دژی ئێزدیـیه‌كانی عێراق ده‌ستـپـێـكرا. له موسـڵ 23 پـیاوی ئێزیدی له پاسـێـك هێنرانه خوارێ و ته‌قه‌یان لـێـكرا و كوژران. كۆمه‌ڵـێـكی توندڕه‌وی ئیسلامی به‌رپـرسـیارێتی كوشـتنكاریـیه‌كه‌ی گرته ئه‌سـتۆ.
وه‌زیری مافی مرۆڤ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان یوسف عه‌زیز ده‌ڵێت كوشـتن به‌ناوی نامووس كارێـكی باوه له كوردسـتانی عێراق:
" به ڕای من ئه‌وه ڕۆژانه ڕوو ده‌دات هه‌ندێ ژن ده‌كوژرێن، هه‌ندێ خۆیان ده‌سوتێنن، شـتی وا زۆر ڕوو ده‌دات."
له دواترین ڕاپـۆرت له‌به‌ر مافی مرۆڤ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان چاكسـازی یاساكانی سـزادانی كوشـتنی نامووسی كردووه، به‌ڵام هێشـتاش كوشـتن به‌رده‌وامه. نووسـینگه‌ی كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕاپـۆرتی داوه كه له نێوان مانگی یه‌ك تا مانگی چواری سـاڵی 2006 زیاتر له 500 تاوانی نامووس له ناویان كوشـتن و ئازاردانی توندی دیكه له هه‌رێمی كوردسـتان ڕوویان دا. بێـجگه له‌وه سوننه‌تـكردنی ژنان كارێـكی نایاسایی نیـیه له كوردسـتانی عێراق و به‌پـێی ڕاپـۆرتان هێشـتاش به‌رده‌وامه.
پاراستن له دژی كوشـتن و شـێوه‌كانی دیكه‌ی زۆرداری مافی بنچیـنه‌یی مرۆڤه و ئه‌ركی حكومه‌ته ئه‌و مافه مسـۆگه‌ر بكات. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانی له ژنانی هه‌موو شوێنێـك ده‌كات كه بزاڤ ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی به توندوتیژی و شـێوه‌كانی دیكه‌ی زۆرداری بهێنن. به وشه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس،" ته‌واوی پـیاوان و ژنان ده‌خوازن به‌سه‌ر بـڵـندی و ئازادی بژین و هه‌موویان شـایانی ئه‌وه‌ن."
ئه‌م گوتاره دیـد و بۆچوونی واشـنتۆنه.