خافێر سۆلانا به‌رپـرسـی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه له
لوكسمبۆرگ كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی، به‌رپـرسـی باڵای وتووێـژه‌كانی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران له توركیا پـشـتڕاست كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی نێوان ئه‌و دوو به‌رپـرسه له‌و ده‌مه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـزای نوێی سه‌ر ئێرانی په‌سه‌ندكرد كه له ئاكامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆرم بوو له لایه‌ن تارانه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی گوتی قه‌یرانی بنبه‌سـتی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ده‌شـێت چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماتی بۆ بدۆزرێته‌وه.
شـایانی باسه ئیسرائیل ده‌ست وهشـاندنێـكی له‌شـكری له دژی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێرانی به‌دوور نازانێت.
دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی ئێرانی گوتی ده‌بێت ئیسـرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه بسـڕدرێتهوه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئێران به هه‌وڵـدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن به‌ڵام تاران ده‌ڵێت پـرۆگرامی ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه.