كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل پـێـكه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتووێـژیان له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران و ڕه‌وشی عێراق و هه‌روه‌ها شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتین كرد.
له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا له ئیسرائیل وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتی واشـنتۆن له پـێناو ته‌ریككردنی ئێران به‌هۆی پـرۆگرامی ناوهكیـیهوه گرتنه‌به‌ری هه‌وڵه‌كانی دیبلۆماتی لاپه‌سه‌نده. هاوكات گوتیشی ده‌بێت ده‌رفه‌ت به هه‌ردوو بڕیاری سـزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژ به ئێران بدرێت تاوه‌كو كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هۆكاری سه‌پاندنی سـزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تاران بۆ ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات، هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه.