ڕۆژی شه‌ممه پـتر له 300 هه‌زار كه‌سی سـێـكولاری توركی له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت
خۆپـیشـاندانیان ئه‌نجامدا دژی خۆكاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مانگی داهاتوو.
خۆپـیشـانده‌ران له گۆڕه‌پانی تاندۆگانی به‌رده‌م ئارامگای مسـته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه، له هه‌وڵێـكیاندا بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان تا ئه‌ردۆگان وه‌ك كاندیدی خۆیان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێرن.
نزیكه‌ی 10 هه‌زار پـۆلیسیش چاودێری خۆپـیشـانده‌ره‌كانیانی ده‌كرد.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سـێـكولاره‌كانی توركیا له‌وه ده‌ترسن كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ردۆگان پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی بگرێته ده‌ست ئه‌وا حكومه‌ت زه‌مینه‌ی بۆ خۆش ده‌بێت بۆ خسـتنه‌گه‌ڕی ئه‌جیندایه‌كی ئیسلامی به‌بێ هیچ ئۆپـۆزیسـیۆنێـك.
به‌ڵام ئه‌ردۆگان نكۆڵی له ئه‌جینده‌ی ئیسـلامی ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و له ڕابردوودا ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌بووه و ئێسـتا دیموكراتخوازێـكی كۆنه پارێزه.
ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رۆكی توركی ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر كه كه‌سێـكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی سـێـكولاره گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و بۆ سه‌ر ده‌زگا سـێـكولاره‌كانی وڵاته‌كه گه‌یشـتۆته ئه‌وپه‌ڕی.