ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا هۆشـداری كورده‌كانی عێراقی كردووه
له به‌رامبه‌ر ده‌ست خسـتنه ناو كاروباری ناوچه زۆرینه كورده‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ردۆگان له ئه‌نكه‌ره گوتی كورده‌كانی عێراق باجێـكی گه‌وره ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا وه‌ڵامی لـێـدوانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی مه‌سـعود بارزانی ڕێبه‌ری كورده‌كانی عێراقی ده‌دایه‌وه.
به‌ڕێز بارزانی گوتبووی ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره ڕاسـته‌وخۆ ده‌ست بخاته ناو كاروباری هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه ئه‌وا ڕه‌نگه ئێمه‌ش له ناوچه كوردیـیه‌كانی توركیادا هه‌مان كار بكه‌ین.
ئه‌ردۆگان گوتی بارزانی سـنوری تـێـپه‌ڕاندووه، وه گوتیشی له‌وانه‌یه كورده‌كانی عێراق به‌م قسـانه‌یان پان بكرێنه‌وه.