لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ناوخۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ریخستووه كه هیچ
هاوكاریـیه‌كی ڕاسـته‌وخۆ له نێوان تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده و حكومه‌تی دیكتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسـێـن نه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست له چاپـی ڕۆژی هه‌ینیدا بڵاوی كرده‌وه كه‌وا به‌رپـرسـانی له‌شـكری گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن و دوو له یاریده‌ده‌رانی پـێشـووی ئه‌نجامدرابوو، وه هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵـگه نامانه‌ی دوای ڕوخاندنی سه‌دام حسێن كه له سـاڵی 2003 دا ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتبوون.
ڕاپـۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن تۆماس گیمبڵ، پـشـكنێری گشتی پـنتاگۆن به وه‌كاله‌ت پـشـتگیری له زانیاریـیه‌كانی پـێشـوو ده‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌سـته‌ی زانیاریـیه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕاگه‌یاندرابوو، وه ده‌ڵێت به‌ر له داگیركردنی عێراق به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی له نێوان تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده و حكومه‌تی عێراقدا نه‌بووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له میانه‌ی وتووێـژێـكی ڕادیۆیـیدا جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیك چه‌ینی ڕوانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوشی دووباره كرده‌وه كه ده‌ڵێت ئه‌ندامانی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده به‌ر له ده‌سـتـپـێـكردنی جه‌نگ له عێراقدا هه‌بوون.