كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش له عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3
ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون و 46 كه‌سی تریش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 5 كه‌س كوژران و 15 ی دیكه‌ش بریندار بوون له‌و ده‌مه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ی ئه‌لسه‌در له گه‌ڕه‌كی زۆرینه شیعه‌ی سه‌دری شـاری به‌غدا ته‌قیـیه‌وه.
له هێرشـێـكی تریشـدا، پـۆلیس ده‌ڵێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له نزیك به‌نزینخانه‌یه‌ك له ناوه‌ندی شـاری حلله‌ی شیعه‌نشین 4 كه‌س كوژراون و 20 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له شـارۆچكه‌ی توزخورماتوش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ته‌قێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه و 2 هاوڵاتی كوژراون، هه‌روه‌ها 11 كرێـكاریش كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار له ڕیزدا وه‌سـتابوون بریندار بوون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش به‌هۆی هێرشی خۆكوژی به‌لایه‌نی كه‌م 82 كه‌س له به‌غدا و 43 كه‌سی تریش له خاڵص كوژراون.
باوه‌ڕ ده‌كرێت هه‌فته‌ی ڕابردوو خوێناوی‌ترین هه‌فته بووبێت له‌وه‌تای هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی دابینكردنی ئاسایش و سه‌پاندنی یاسا به پـشـتگیری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدادا له مانگی دووه‌وه ده‌سـتیپـێـكردووه.