حكومه‌تی ئه‌مریكی هه‌ڵـسه‌نگاندنێـكی به‌ریتانی بۆ هۆی مردنی سه‌ربازێـكی به‌ریتانی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێت گیان له ده‌سـتدانی سه‌ربازه‌كه له سـاڵی 2003 دا له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكایـیه‌وه تاوان و ناڕه‌وایانه بووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی مردنی سه‌ربازی به‌ریتانی ماتی هۆڵ له ئاكامی تراژیدیای شه‌ڕ بووه و واشـنتۆن قایل نیـیه به‌وه‌ی به تاوان له قه‌ڵه‌م بدرێت.
لـێـكۆڵه‌ری به‌ریتانی ئه‌ندرۆ واكه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند هێرشـكردنه سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌ریتانیا له نزیك شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق كه تیایدا 4 به‌ریتانی بریندار بوون ده‌توانرا خۆی لێ بـپارێـزرایه. ڕه‌خنه‌شی له ئه‌مریكا گرت به‌وه‌ی شـكسـتیـیان هێناوه له هاوكاریكردن له لـێـكۆڵینه‌وه‌كه و گوتی گشت به‌ڵـگه‌نامه‌كانی به ده‌ست نه‌گه‌یشـتووه كه پـێویسست بوو بۆ لـێـكۆڵینه‌وه‌كه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه فڕۆكه‌ی ئه‌مریكایی جۆری A-10 ی تانـك شـكێن به هه‌ڵه ته‌قه‌ی له سه‌ربازه به‌ریتانیـیه‌كان كردبوو، چونكه وای گومان ده‌كرت كه هێرشـبه‌رانی عێراقی بن.