ده‌سه‌ڵاتداران له زیمبابۆی به ده‌یان بزاڤكاری دژ به حكومه‌تیان ئازاد كرد كه ڕۆژی
یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستگیركرابوون كاتێـك پـۆلیس خۆپـیشـاندانێـكی دژ به حكومه‌تیان له هه‌راری پایته‌خت هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
هاوكات سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئۆپـۆزیسیۆن مۆرغان چانگرای له نه‌خۆشـخانه كه‌وتووه بۆ تیماركردنی برینه‌كانی كه له ئاكامی لێدانی پـۆلیس له‌و ڕۆژه‌دا دووچاری بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه مۆرغان چانگرای به په‌یامنێرێـكی ڕادیۆیی گوت كه‌وا هێزه‌كانی پـۆلیس ده‌سـتیان به لێدانی خۆی و هاوڕێـكانی كردووه له‌و ده‌مه‌ی خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه. گوتیشی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه پـۆلیسه‌كان هه‌وڵیان داوه به هه‌موو هێز و توانایه‌كیان گه‌وره‌ترین زیانیان پـێـبگه‌یه‌نن.
پـزیشـكه‌كان سـكانی سه‌ریشـیان بۆ مۆرغان چانگرای كردووه تاوه‌كو بۆیان ڕوون بـبێته‌وه ئایا كه‌له‌ی سه‌ری شـكاوه یان نا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه حكومه‌تی زیمبابۆی له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی توندی لێـگیراوه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه جۆن كوفوری سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌فریقا كه هه‌ر بۆ خۆی سه‌رۆكی غانایه گوتی بارودۆخه‌كه‌ی زیمبابۆی جێـگای شه‌رمه‌زاریـیه.