ڕۆژی شه‌ممه ڕێـكـكه‌وتی 10 ی مانگی سێ كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌غدا به به‌شـداری نوێنه‌رانی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه‌ی هاوسێی عێراق و پـێنج ئه‌ندامه
هه‌میشه‌یــیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌سـترا، به مه‌به‌ستی چۆنێـتی یارمه‌تیدانی عێراقیـیه‌كان له به‌رقه‌راركردنی ئاشـتی و ئارامی له وڵاته‌كه‌یاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیاری زێباری سه‌رۆكایه‌تی شـاند‌ی عێراقی ده‌كرد، وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵدا سـازداوه.
سه‌ره‌تا هۆشـیار زێباری ده‌ڵێت ئه‌م كۆنفرانسه جیاواز بوو له كۆنفرانسه‌كانی تر، وه ده‌شـڵێت به نیسبه‌ت عێراق ئه‌مه گه‌وره‌ترین كۆنفرانس بوو له به‌غدا بـبه‌سـترێت له‌وه‌تای سـاڵی 1990.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.