Accessibility links

به‌پـێی هه‌واڵـێـك گه‌وره‌ وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی كۆریای باكور سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات


ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باشـور ده‌ڵێت بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌وره‌ وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی كۆریای باكور سه‌ردانێـكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات بۆ وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی دوا ڕێـكـكه‌وتنی چه‌كداماڵین.

ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشور ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ئاشـكرا نه‌كراوه‌‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور كیم كوان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی شـاری سـانفرانسـیسكۆی سـتانی كالیفۆرنیا ده‌كات بۆ پـێشـكه‌شكردنی گوتارێـك له‌ زانكۆی ستانفۆرد.

پاشـان بڕیاره‌ به‌ره‌و نیویۆرك به‌ڕێ بكه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیـیه‌كه‌یدا كرسـتۆفه‌ر هێـڵ.

به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن هیچ كام له‌ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و كۆریای باكور پـشـتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ كۆریای باكور به‌پـێی ڕێـكـكه‌وتنێـك ڕازی بوو داموده‌زگای ناوه‌كی سه‌ره‌كی (ئن یۆنگبیۆنگ) دابخات و ڕێـگه‌ به‌ پـشـكێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی جیهانی بدات بۆ پـشـكنینی ئه‌و ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌ له‌ ماوه‌ی 60 ڕۆژدا له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ك له‌ بواری وزه‌دا.

XS
SM
MD
LG