له هه‌وڵـێـكی دیبلۆماسی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی بۆ حكومه‌تی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینی، وه هه‌روه‌ها ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و یارمه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـانی
ئه‌ڵمانی كۆده‌بێته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌رلین به‌ڕێز عه‌باس له‌گه‌ڵ ڕاوێـژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ و وه‌زیری ده‌ره‌وه فرانك واڵته‌ر شـتاینمه‌ر كۆبووه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م گه‌ڕه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
به‌ڕێز عه‌باس ده‌ڵێت حكومه‌تی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌ی حه‌ماسیشی تێدایه، به‌ڵێن ده‌دات توندوتیژی ڕه‌تبكاته‌وه و به ڕێـكه‌وتنـنامه‌كانی پـێشووی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان قایلبێت.
به‌ڵام ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ی كه حه‌ماس و باڵی فه‌تحی به‌ڕێز عه‌باس پـێی گه‌یشـتوون نایسه‌پـێنێت به‌سه‌ر حه‌ماسدا ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكات. حه‌ماس ئه‌و داوایانه‌ی بۆ دان به بوونی ئیسرائیلی ڕه‌تكردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس له مانگی یه‌كی 2006 دا هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی برده‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا كۆمه‌ك و یارمه‌تیـیه‌كانیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی ڕاگرت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ هه‌ر حكومه‌تێكی فه‌له‌ستینی مامه‌ڵه ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات.