ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 23 ی مانگی دوانزه‌ی سـاڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كۆی ده‌نگ بڕیارێـكی له دژی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
بڕیاره‌كه كه ژماره‌كه‌ی 1737 بوو داوای له ئێران ده‌كرد له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌موو جۆره كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و كۆتایی به‌و توێژینه‌وانه‌ی بهێنێت كه ئه‌گه‌ری دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی لێ ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌تا دوو مانگ تـێـپه‌ڕ بوو و ئێران نه‌ك هه‌ر پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌بووه به‌ڵـكو به‌رده‌وام باس له په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود كوردپـور سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.