ڕۆژی چوارشه‌ممه دیبلۆماتانی باڵای كۆمه‌ڵی چوارینه بۆ ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه بریتین له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسـیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا، له به‌رلین كۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسـرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای گه‌شته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس دێت بۆ ئه‌و هه‌رێمه كه تیایدا ڕۆژی دووشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دابوو.
پـێش ده‌ستـپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌كان خانم كۆنده‌لیزا ڕایس له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ر حكومه‌تێـكی نوێی فه‌له‌سـتینی پـێویسـته داواكانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ بكات، وه‌ك دانـنان به بوونی ئیسرائیل و سه‌رزه‌نشتكردنی توندوتیژی.
هه‌روه‌ها خانم كۆنده‌لیزا ڕایس سه‌باره‌ت به ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی نێوان فه‌تح و حه‌ماس گوتی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه مه‌رجی دانـنان به ئیسرائیل و سه‌رزه‌نشتـكردنی توندوتیژی تیادا نیـیه، كه داوای سه‌ره‌كی ئه‌مریكا و ئه‌وروپـیـیه‌كانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیاش سـێرگی لاڤرۆڤ له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌دا گوتی خواسـتیاره كۆمه‌ڵی چوارینه پـشـتیوانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی بكه‌ن و گه‌مارۆی له‌سه‌ر هه‌ڵـبگرن و كۆمه‌كی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوێـیه بكه‌ن.