وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌کانی ئاسایش له به‌غدا واده‌رده‌که‌وێت " ده‌ستپێکێکی باش" بێت و داوای له حکومه‌تی عێراقی کرد که سوود له هه‌ر که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی توندوتیژی نه‌ژادی وه‌ربگرن.
خانم رایس ڕۆژی شه‌ممه و له میانه‌ی سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا بۆ به‌غدا ئه‌م تێبینیانه‌یدا. ڕاگه‌یه‌ندراوه که‌وا به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییانه‌ی له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چوون، فڕۆکه‌که‌ی رایس پێش ئه‌وه‌ی بنیشێته‌وه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک به سه‌ر ئاسمانی به‌غداوه سوڕاوه‌ته‌وه.
ووته‌بێژێکی ئه‌مه‌ریکیش گوتویه‌تی خانم رایس له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان له به‌غدا کۆده‌بێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئاسایش توندی گرین زۆون جێ بهێڵێت تاوه‌كو به‌ره‌و ئورشه‌لیم ئه‌لقودس به‌ڕێ بکه‌وێت هه‌روه‌ک چۆن پێشتر پلانی بۆ دانابوو.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته نوێیه هاوبه‌شه ئاسایشی‌یه‌کانی هێزه‌ی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی له به‌غدا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو له ژماره و ڕاده‌ی کاریگه‌ری ڕووداوه توندوتیژییه‌کان به‌دی بکرێت.
به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه له باکوری عێراق، دوو ئۆتۆمبیلێ بۆمب چێنراو له بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی شاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه هۆی له ده‌ستدانی به لایه‌نی که‌مه‌وه 9 که‌س و برینداربوونی 60 که‌سی دیکه. یه‌کێک له ته‌قینه‌وه‌کانیش له لایه‌ن هێرشبه‌رێکی خۆکوژه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گیان له ده‌ستدانی مارینزێکی ڕاگه‌یاندووه که باوه‌ڕده‌کرێت له مانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عێراق ڕۆژی هه‌ینی کوژرابێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکیش ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا له مانگی سێی داهاتوودا ئه‌ندامی نوێ بۆ بنکه‌ی سه‌ره‌کی له‌شکری له به‌غدا ڕه‌وانه ده‌که‌ن و ژماره‌یان نزیکه‌ی 1000 سه‌رباز ده‌بێت. ئه‌م ڕه‌وانه‌کردنه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت له سێ مانگ پێش ئه‌و کاته‌ی که پێشتر بۆیان دیاریکرابوو. ئه‌م ئه‌ندامه نوێیانه‌ش بڕیاره یارمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی ئه‌و سه‌ربازه زیادانه بده‌ن که بۆ به‌غدا ده‌نێرێن.