هێزه‌کانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌کانیان له به‌غدا پتر ده‌که‌ن وه‌ک به‌شێک له جێبه‌جێکردنی پلانی نوێی ئاسایش له پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژی نه‌ژادی و یاخیبوان له پایته‌خت‌دا.
ووته‌بێژێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی لیوتننت کۆڵۆنێڵ سکۆت بلایچوێڵ ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی یاسا و سه‌قامگیری ڕه‌وش که له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ده‌ستی پێکردووه، ئامانجی گه‌ڕان و پشکنین و پاکردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدا بووه. هاوکاتیش سه‌ربازه‌کان چه‌ند خاڵێکی نوێی پشکنین و گه‌ڕانی ئۆتۆمبیلیشیان دامه‌زراندووه.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به ناوی لیوتننت کۆڵۆنێڵ کرستۆفه‌ر گارڤه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه که‌وا به پێی پلانه نوێیه‌که، سنوری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران له دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه داخراوه.
عێراقیش خۆی ڕایگه‌یاندووه که‌وا داخستنی سنوره‌کان بۆ ماوه‌ی 72 کاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌شێک ده‌بێت له پلانی نوێی ئاسایش له ووڵاته‌که‌دا.
له باشوری عێراقیش، سه‌ربازه به‌ریتانی‌یه‌کان چوارده‌وری شاری به‌سره‌یان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گرتووه به ئامانجی ڕاگرتنی چالاکی میلیشیاکان و گه‌یشتنی چه‌ک له ڕێگای ده‌ریاو‌ه بۆ ناو ووڵاته‌که.
له لایه‌کی دیکه، ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکای پشت ڕاستکردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له ئێرانه.
شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در سه‌ردانی ئێرانی کردووه و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ڕه‌تی ئه‌وه‌ی کرده‌وه که به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون چووبێته ئێران.
له به‌ره‌وپێشچوونێکی دیکه‌دا. له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت هێزه تایبه‌ته عێراقی‌یه‌کان به پشتیوانی ڕاوێژکاره‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ئه‌ندامی شانه‌یه‌کی له‌شکری مه‌هدی سه‌ر به سه‌درییان کوشتووه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان لێ ده‌ستگیرکردوون.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتوشیه‌تی 7 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی ژماره‌یه‌ک ڕووداوی جودا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.