کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی فلۆریدا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمی خانمی مۆدێڵی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوبانگ ئانا نیکۆڵ سمث ده‌که‌ن که ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا گیانی له ده‌ستدا.
شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو خانم سمث به هۆکاری سروشتی گیانی له ده‌ست دابێت، ئه‌وا ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کان به زووترین کات ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. به‌ڵام وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه و ته‌واوی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی پێ بچێت.
پزیشکه‌کان له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی هه‌ینی‌دا ڕایانگه‌یاند که‌وا خانم سمث له چه‌ند ڕۆژێک پێش مردنه‌که‌ی ئه‌نفلوه‌نزای گه‌ده‌ی هه‌بووه و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی وه‌ریگرتووه له لایه‌ن پزیشکه‌وه نوسراون و باوه‌ڕناکه‌ن زیاتر له ڕاده‌ی پێویست ده‌رمانی وه‌رگرتبێت. به‌ڵام گوتویانه خوێن له گه‌ده‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه و باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و شۆکه‌وه بێت که له‌وانه‌یه پێش مردنه‌که‌ی دووچاری بووبێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پزیشکه‌کان گوتیان له‌وانه‌یه هۆکاری مردنه‌که سروشتی بێت، له‌وانه‌یه به‌هۆی وه‌رگرتنی ده‌رمان و مادده‌ی کیمیاییه‌وه بێت و له‌وانه‌شه هۆکاری سروشتی و کیمیایی پێکه‌وه بووبێتنه هۆی ئه‌وه‌ی ئانا نیکۆڵ سمث گیان له ده‌ست بدات.
به پێی پزیشکه‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی به‌رده‌وام ده‌بێت و به ته‌واوبوونی خه‌ڵکی گشتی و میدیاکان ئاگادار ده‌کرێنه‌و‌ه و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه 3- 5 هه‌فته‌ی پێ بچێت.
پێشتریش کاربه‌ده‌ستان گوتیان کارمه‌ندانی فریاگوزاری هه‌وڵی ڕزگارکردنی ژیانی خانم سمث ی ته‌مه‌ن 39 ساڵیان دابوو دوای ئه‌وه‌ی له ژوورێکی هۆتێل له شاری هۆڵیوودی ویلایه‌تی فلۆریدا به بێ هۆشی دۆزرابووه‌وه. له پاشدا، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌وێ هه‌واڵی مردنه‌که‌ی پشت ڕاستکراوه‌ته‌وه.
ئانا نیکۆڵ سمث بێ له کاری مۆدێڵ، به‌شداری چه‌ند فلیمێک و به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی کردووه. ساڵی 1994 و له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا، بووه‌ته هاوسه‌ری ملیۆنێری ئه‌مه‌ریکی ته‌مه‌ن 89 ساڵ هاوه‌رد مارشاڵ. ئه‌میش خاوه‌نی ملیارێک و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار له داهاتی نه‌وت بووه و ته‌نها دوای ساڵێک له هێنانی ئانا نیکۆڵ گیانی له ده‌ستداوه.
کوڕی مارشاڵ هاوه‌رد له دادگا داوای له دژی ئانا نیکۆڵ سمث پێشکه‌ش کردبوو تاوه‌کو هیچ جۆره سامانێکی پێ نه‌به‌خشرێت. به‌ڵام ساڵی ڕابردوو و به پێی بڕیارێکی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکی، به‌شێک له سامانه‌که‌ی مارشاڵ به ئانا نیکۆڵ به‌خشرا.
ئه‌م گیان له ده‌ستدانه له‌ناکاوه‌ی خانم سمث له پێنج مانگ دوای مردنی کوڕه‌که‌ی دانیاڵ هات که سێ ڕۆژ پاش له دایک بوونی کچه‌که‌ی نیکۆڵ له "به‌هاماس" گیانی له ده‌ستدا به‌هۆی وه‌رگرتنی بڕێکی زۆر له مادده‌ی بێهۆشکه‌ر. ئێستاش مشت‌ومڕ له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و کچه‌ی له ئارادایه و تاقیکردنه‌وه‌ی DNA بۆ دۆزینه‌وه‌ی باوکی ئه‌و منداڵه له داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت.