هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردسـتان، وه چه‌ند پـرسـیارێـكی كردووه‌ته ته‌وه‌ری باسه‌كه، له‌وانه ئایا په‌یوه‌ندیـیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق له چ ئاسـتێـكدایه و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ په‌یوه‌ندیـیه‌كان له بواری سـیاسی و دیبلۆماتی و مرۆڤی و ئابوری به چ قۆناغێـكدا تێـپـه‌ڕ ده‌بێت؟ ئایا نیـگه‌رانیـیه‌كانی توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق تا چه‌ند ڕه‌وان؟ خه‌ڵـكی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق بۆ مه‌ترسی له شـیانی هێرشێـكی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان هه‌یه؟ وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و ئارامیـیه‌ی كه هه‌یانه ده‌كه‌وێته مه‌ترسـیـیه‌وه، ئایا ئه‌مه له جێـی خۆیه‌تی؟
بۆ تیشـك خستنه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌كان، ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شـداریـیان له به‌رنامه‌كه‌دا كرد:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تكاری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئینسـتـتیوتی كوردی له واشـنتۆن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.