وه‌زیری به‌رگری ڕوسـیا سێرگه‌ی ئیڤانۆڤ ده‌ڵێت مۆسـكۆ موشه‌كی فڕۆكه‌شـكێنی TOR-M 1ی به ئێران فرۆشـتووه. جێـگری ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی تێبینی له‌سه‌ر فرۆشـتنی چه‌كی ڕوسـیا به ئێران دا:
" به ڕای ئێمه ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی گونجاو نیـیه له‌و كاته‌دا بدرێت به حكومه‌تی تاران، به تایبه‌تی ئێسـتا كه ئێرانیـیه‌كان له‌ژێر گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له‌به‌ر هه‌وڵـیان بۆ سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كی و به‌رده‌وام سه‌رپـێچـیان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه. ئێمه هه‌روه‌ها پـێمان وایه به دڵـنیایی ناخوازین هیچ جۆره یارمه‌تیـیه‌كی كوشـنده یان جۆره یارمه‌تی دیكه بدرێت به هه‌ر وڵاتـێـك كه سه‌رپه‌رشـتی تێرۆریزم ده‌كات. هه‌روه‌ك گوتومانه، ئێران ده‌وڵه‌تێـكی سه‌ره‌كی سه‌رپه‌رشـتكاری [ تێرۆریزم] له جیهانه."
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكا ستیڤن هادڵیش ده‌ڵێت كرداره‌كانی ئێران مایه‌ی نیگه‌رانی زۆر له وڵاتانی جیهانن:
" كێشـه‌یه‌كی به‌رفراوان له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه له نێوان هێزه‌كانی ئازادی و دیموكراسی له لایه‌ك و هێزه‌كانی تێرۆر و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆریـیه‌ت له لایه‌ك، وه ئێران له پـشـت زۆر له‌وانه‌یه، ئه‌وان له پـشـت حزبوڵـڵان. له پـشت حه‌ماسن. وه هه‌رێمه‌كه ده‌ڕوانێـته ئه‌وه و چاو لێده‌كات و پـرسـیار ده‌كات ئایا ئه‌مریكا به‌نیازه له‌و هه‌رێمه بمێـنێته‌وه و دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاتانه بێت كه ده‌خوازن خۆ له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی ئێران‌دا ڕابگرن كه ده‌خوازێت باڵ به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه ڕابكێشـێت."
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش به‌م دوایـیانه ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووهه‌م كه‌شـتی فڕۆكه هه‌ڵـگر و سـیسـتمی دژه موشـه‌كی پاتریۆتی بۆ كه‌نداوی فارس به‌ڕێ كردووه. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌م كارانه "دووپات كردنه‌وه‌یه‌كه كه ئه‌مریكا وجودی به‌هێزی له هه‌رێمی كه‌نداو بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌بووه... ئێمه زۆر به ئاسانی... سوربوونمان پـشـتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه كه وجودی به‌هێزمان له‌و هه‌رێمه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له داهاتوو ده‌بێت."
ئه‌م گوتاره بیروباوه‌ڕی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.