پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاكامی چه‌ند هێرشـێـك له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س ده‌كوژرێن، له نێویاندا كاربه‌ده‌سـتێـكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی شیعه.
پـۆلیس ده‌ڵێت له ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا و له گه‌ڕه‌كی یه‌رموك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆسه‌یه‌كیان بۆ ئۆتۆمبیلێـك داناوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی پـیشـه‌سـازی عێراقی عادل عه‌بدولموحسن ئه‌لـلامی و كچه‌كه‌ی و پاسه‌وانه‌كه‌ی و شـۆفێره‌كه‌ی تیادا بووه، وه هه‌ر هه‌موویان كوشـتوون.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، چه‌ند گولـله هاوه‌نێـك به‌ر خوێندنگه‌یه‌كی كچان له ناوچه‌یه‌كی سونه نشینی به‌غدا كه‌وتووه، وه بووه‌ته مایه‌ی كوشـتنی 4 خوێندكار.
هه‌روه‌ها له چه‌ند گه‌ڕه‌كێـكی به‌غدا هێرشی به بۆمب 7 كه‌سی دیكه‌ی كوشـتووه.
له باشوری عێراق و له شـاری نه‌جه‌ف گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن یاخیبووان هه‌لیكۆپـته‌رێـكی ئه‌مریكیان خسـتۆته خوارێ، به‌ڵام له‌شـكری ئه‌مریكی هیچ لـێدوانێـكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
له شـاری كه‌ربه‌لاش سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقی له ده‌وروبه‌ری شـاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی دابینكردنی ئاسایش بۆ به‌شـداربووانی مه‌راسیمی عاشورا كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌رمانداری كه‌ربه‌لا ئه‌خیل ئه‌لغه‌زالی ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراقی ده‌سـتیان به گرتنی شه‌قامه‌كان كردووه تاوه‌كو ڕێـگه له دزه‌كردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو بۆ ناو شـاره‌كه بگرن.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێرش بردنه سه‌ر گه‌ڕه‌كه شـیعه‌كان زیادی كردووه له‌وه‌تای سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی پلانه‌كه‌ی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له دژی میلیشـیاكان ڕاگه‌یاندووه. ڕۆژی شه‌ممه نوری ئه‌لمالكی سه‌باره‌ت به پلانه‌كه‌ی به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش كردووه، به‌ڵام هیچ له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت 21 كه‌س كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت تیرۆریست بن له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌ستگیر كردووه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه 7 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی بۆمبی لاڕێوه كوژراون. سه‌ربازێـكی مارینزیش كه له شه‌ڕێـكدا له پارێزگای ئه‌نبار پـێوه بوو بوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.