له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ وڵات سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش سـتراتیژیـیه‌تی نوێی عێراقی خسته ڕوو، وه گوتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌نوكه‌یی باری ئاسایشـه، به تایبه‌تی له به‌غدا. له سه‌دا هه‌شـتای توندوتیژیـیه‌كانی تایفی له عێراق له ناو سێ میلی پایته‌خت ڕووده‌دات. توندوتیژیـیه‌كان به‌غدایان كردووه به دوو به‌شی تایفی جیاوازه‌وه، وه باوه‌ڕ و متمانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق خسـتۆته گومانه‌وه.
سه‌رۆك بوش گوتی له‌سه‌ر خودی عێراقـیـیه‌كان وه‌سـتاوه كۆتایی به توندوتیژی تایفی بهێنن و وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیر بكه‌ن. له هه‌وڵـێـكدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره حكومه‌تی عێراقی گوتی كۆماندارێـك و دوو جێـگری كۆمانداری له‌شـكری بۆ پایته‌خت ده‌ستنیشـان ده‌كات. حكومه‌تی عێراقی لیواكانی سه‌ربازی عێراقی و پـۆلیسی نیشـتیمانی له‌سه‌رانسه‌ری به‌غدا بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌م هێزانه‌ی عێراق له بنكه‌كانی پـۆلیسه‌وه كار ده‌كه‌ن و نۆبه‌داری ده‌كه‌ن و خاڵه‌كانی پـشـكنین داده‌نێن و ماڵ به ماڵی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دانیشـتوانی به‌غدا متمانه‌یان پـێـبكه‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی نوێ كار بكات عێراقیـیه‌كان پـێویسـتیـیان به یارمه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێت. سه‌رۆك بوش ده‌شڵێت :
" ئه‌مه پـێویسـتی به‌وه ده‌كات ژماره‌ی له‌شـكره‌كه‌مان زیاد بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه من به‌ڵێنی بـیسـت هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مریكام له عێراق داوه. به‌شی زۆری ئه‌و سه‌ربازانه -- پـێنج لیوایان-- له ناو به‌غدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ئه‌م له‌شـكره له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی عێراقی كار ده‌كه‌ن. له‌شـكره‌كه‌مان به باشی كاره‌كه ده‌زانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یارمه‌تی عێراقیـیه‌كان بده‌ن گه‌ڕه‌كه‌كان پاك بكه‌نه‌وه و ئاسایشـیان بكه‌ن، وه یارمه‌تیـیان بده‌ن هاوڵاتیـیان بپـارێزن، هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تیدانی مسـۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی كه له‌وێ ده‌مێـنه‌وه بتوانن ئاسایش دابین بكه‌ن له به‌غدا به‌و شـێوه‌یه‌ی كه پـێویسـته."
جیاواز له پـێشـوو، ئه‌مریكا ژماره‌ی پـێویسـتی له‌شـكری ده‌بێت بۆ پاراسـتنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له یاخیبووان پاكـكراونه‌ته‌وه. له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پـێشـووتردا، ده‌سـت تێوه‌ردانی سـیاسی و تایه‌فه‌گه‌ری بووبوونه ڕێـگر له به‌رده‌م له‌شـكری ئه‌مریكی و عێراقیدا بۆ ڕۆیشـتن بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی بوونه‌ته ماڵ بۆ ئه‌وانه‌ی هانی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری ده‌ده‌ن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ئه‌م جاره‌یان له‌شـكری عێراقی و ئه‌مریكی ڕێـگه‌یان پـێده‌درێت بـچنه ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" به‌ڵێنی ئه‌مریكا هه‌تا هه‌تایی نیـیه. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌هێنێت ئه‌وا پـشـتیوانی گه‌لی ئه‌مریكا و عێراق له‌ده‌ست ده‌ده‌ن." سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئێسـتا كاتی هه‌نگاونانه."
ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.