ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت ئێران بڕیاریداوه ڕێگه له 38 پشکنه‌ری ئاژانسی چاودێری ووزه‌ی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بگرێت که بچنه ناو ووڵاته‌که‌یه‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی، مه‌نوچێر موته‌کی گوتویه‌تی ئێران لیستێکی 38 ناوی له لایه‌ن ئه‌و ئاژانسه‌وه بۆ ڕه‌وانه کراوه که سه‌ردانی ووڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و ئێرانیش له چوارچێوه‌ی مافه‌کانی خۆیدا ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه.
سه‌رۆکی کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مانتاری ئێران بۆ کاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی به ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئیسنای گوتووه که‌وا ئه‌و هه‌ڵوێسته بریتی‌یه له جێبه‌جێکردنی یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی که حکومه‌ته‌که‌یان ده‌ریکردووه بۆ گۆڕانی ڕاده‌ی هاوکاریکردنی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام گوتیشی ئێران هه‌ر له هاوکاریکردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌رله‌مانی ئێرانی له مانگی دیسه‌مبه‌ری ڕابردوودا، یاسایه‌کی نوێی ده‌رکرد پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاریدا له‌سه‌ر چه‌سپاندنی سزای ئابوری له دژی ئێران به‌هۆی ڕازی نه‌بوونیان به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی ئێرانیش له کاتێکی زۆر ناسک‌دا دێت که تیایدا یه‌کێتی ئه‌وروپا بانگه‌شه‌ی ووڵاتانی جیهانی کردووه سزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ته‌واوه‌تی و بێ دواکه‌وتن جێبه‌جێ بکه‌ن.
به‌ڵام سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڵێنی‌دا به‌وه‌ی سزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ڕاناگرێت و به پێی ووشه‌کانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 10 بڕیاری گه‌مارۆ و سزای تریش له دژی ووڵاته‌که‌ی ده‌ربچێت.
به پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێسیش، مه‌لای ئاینی باڵای ئێران ئایه‌توڵا حوسه‌ین عه‌لی مونته‌زه‌ری به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گرتووه بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه ناوه‌کی‌یه‌کانی.
ئاژانسه‌که ڕاشیگه‌یاند که‌وا ئایه‌توڵای باڵای ئێرانی گوتویه‌تی سه‌رۆکی ئێرانی به‌م هه‌ڵوێسته توندڕه‌وانه‌یه‌وه ته‌نها کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی توڕه ده‌کات و کێشه بۆ ئێران په‌یدا ده‌کات.
جێی باسه، به پێی بڕیاری گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کڕینی که‌لوپه‌ل و زانیاری پێویست بۆ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی و دروستکردنی موشه‌ک له‌سه‌ر ئێران قه‌ده‌غه‌کراوه. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستی به سه‌ر سامان و دارایی 10 کۆمپانیا و که‌سایه‌تی ئێرانی‌دا گرتووه.