له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت نزیكه‌ی 3 هه‌زار و 200 سه‌ربازی ئه‌مریكی، له هێزی 82 ی به فڕۆكه گوێزراوه، گه‌یشـتونه‌ته به‌غدا، وه‌ك به‌شـێـكی یه‌كه‌م له‌و كۆمه‌كه له‌شـكریـیه‌ی كه به هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌كرێت بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی ئاینزایی.
بڕیاره ئه‌و تیپـه به ته‌واوه‌تی له سه‌ره‌تای مانگی دووه‌وه ده‌ستبه‌كاربێت، ئه‌م هێزی پـشـتیوانیـیه به‌شـی یه‌كه‌مه له‌و 17 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن وه‌ك به‌شـێـك له سـتراتیژیـیه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ سـه‌قامگیركردنی ئاسایش له‌و شـاره‌دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش توندوتیژی له پایته‌خت به‌رده‌وام بوو. پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌سی كوشـتووه و نزیكه‌ی 20 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
له هێرشی یه‌كه‌مدا، بۆمبێـك 6 كه‌سی له پاسـێـكی بچوكدا له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوشـتووه. پاشـان ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه، وه یه‌ك كه‌سی كوشـتووه.
له باشوری عێراقیش، له‌شـكری به‌ریتانی ده‌ڵێت بۆمبێـكی لاڕێ سه‌ربازێـكی به‌ریتانی له نزیك شـاری به‌سره كوشـتووه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش 19 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق كوژران، له‌وانه 12 سه‌ربازیان له كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپـته‌ری گواسـتنه‌وه‌ی جۆری بلاكهۆك گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وتبووه خواره‌وه.
له‌شـكری ئه‌مریكی به دوای هۆكانی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێت، كه هه‌ر هه‌موو سه‌رنشـینه‌كانی كوژران.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له شـاری كه‌ربه‌لا یاخیبووان هێرشـیان كردۆته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومی له‌و ده‌مه‌ی به‌رپـرسـانی له‌شكری ئه‌مریكی و عێراقی تیایدا كۆده‌بوونه‌وه به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی عاشورا، وه له ئاكامدا 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه 2 سه‌ربازی دیكه‌ی به‌هۆی بۆمبی لاڕێ كوژراون.