گه‌وره به‌رپـرسێـكی حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه له نێوان سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و ڕێبه‌ری حه‌ماسی دووره وڵات خالید
مشـعه‌ل سـازبكرێت، دواخرا.
عیزه‌ت ئه‌لڕه‌شقی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو هێشـتا ناكۆكی گه‌وره له نێوان باڵی فه‌تحی سه‌رۆك عه‌باس و گروپـی حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌یه، وه ده‌شڵێت هه‌وڵـه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا ڕۆژی شه‌ممه و له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌ڕێز عه‌باس و خالید مشعه‌ل وتووێـژێـكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ئه‌نجام بدایه به مه‌به‌سـتی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی فه‌له‌سـتینی، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی كوژرانی 35 كه‌س به‌لایه‌نی كه‌م له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا، وه هه‌روه‌ها بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینیش.
به‌ڕێز عه‌باس گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌ره‌و پـێشـچوون بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو به‌ده‌ست نه‌یه‌ت ئه‌وا بڕیاری سازكردنی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌خت ده‌ده‌م.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌باس له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.