ژه‌نه‌راڵ جۆرج که‌یسی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕۆژی هه‌ینی گوتی هه‌ندێک له‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ عێراق ڕه‌وانه ده‌کرێن دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی جۆرج بوش فه‌رمانی‌دا، له‌وانه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌مدا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌رهاتوو توندوتیژی له عێراق‌دا که‌م ببێته‌وه. ژه‌نه‌ڕاڵ که‌یسی ڕۆژی هه‌ینی چاوی به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکی رۆبه‌رت گه‌یتس که‌وت که سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی عێراقی کرد تاوه‌کو چاوی به فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی دیکه بکه‌وێت. جم ڕاندڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه ڕاپۆرتێکی بۆ ناردووین.
ژه‌نه‌راڵ جۆرج که‌یسی فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق که له ئاینده‌یه‌کی نزیک‌دا له پۆسته‌که‌ی لاده‌چێت پێی وایه پێوانه نوێیه‌کانی ئاسایش بۆ زیادکردنی زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له عێراق له ئاینده‌یه‌کی نزیک‌دا ئاکامه‌کانی ده‌بینرێت. که‌یسی ده‌ڵێت له ماوه‌ی 60 بۆ 90 ڕۆژی داهاتوودا به‌ره‌وپێشچوون به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام باوه‌ڕی وایه له هاوین‌دا یان له کۆتایی هاوین‌دا (مانگی حه‌وت یان مانگی هه‌شت) دا خه‌ڵکی له به‌غدا ئینجا ده‌ست ده‌که‌نن به‌وه‌ی هه‌ست به ئاسایش و سه‌لامه‌تی له گه‌ڕه‌که‌کانیان‌دا بکه‌ن."
ژه‌نه‌ڕاڵ که‌یسی له ڕۆژی هه‌ینی‌دا و له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق چاوی به وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس که‌وت که له‌وێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانی ژه‌نه‌ڕاڵ جۆناثن شا‌و و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆڵۆنی و نه‌مساوی و دانیمارکی و رۆمانی کۆبۆوه. به‌ریتانیا که زۆرترین ژماره‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی به‌سره‌دا هه‌یه و ژماره‌یان 7 هه‌زار سه‌ربازه به نیازن به‌شێکی گه‌وره‌ی هێزه‌کانیان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بکشێننه‌وه.
رۆبه‌رت گه‌یتس ستایشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و هاوپه‌یمانانی کرد و گوتویه‌تی دیدوبۆچونه‌کان هه‌رچۆنی‌یه‌ک بێت، به‌ڵام شکست هێنان له عێراق‌دا بژاره‌یه‌ک نی‌یه.
جێی باسه، ئه‌مه بۆ دووهه‌م جاره که رۆبه‌رت گه‌یتس سه‌ردانی عێراق بکات له دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکای گرته ده‌ست. هه‌روه‌ها چۆته ئه‌فغانستان و چه‌ند ووڵاتێکی تری عه‌ره‌بیشی کردووه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بکات.