كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت، ئه‌و شـاره‌ی تا دێت توندوتیژی تیایدا په‌ره ده‌ســێنێت، به‌لایه‌نی كه‌م له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا 19 كه‌س كوژراون.
هاوكات به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی هه‌واڵی برینداربوونی پـتر له 40 كه‌س له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له لایه‌كی دیكه‌وه نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌ڵـێنی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندوتیژ له دژی یاخیبووانی سونه و میلیشـیا شـیعه‌كانی داوه، وه له نێویاندا سـوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در هاوپه‌یمانی خۆشی.
له‌میانه‌ی گوته‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی بۆ په‌یامنێران، نوری ئه‌لمالكی گوتی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی له‌م هه‌فته‌یه‌دا 400 میلیشـیای سـوپای مه‌هدیـیان ده‌سـتگیر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی عێراقی كه‌ره‌سـته و چه‌ك و پـێداویسـتی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستابێت ئه‌وا هێزه‌كانی ئاسـایشی عێراقی ده‌توانن به جۆرێـك ئاسایشی عێراق سه‌قامگیر بكه‌ن كه له‌ماوه‌ی 3 تا 6 مانگی داهاتوودا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن ده‌ست به‌كشـانه‌وه له عێراق بكه‌ن.