ژماره‌یه‌ك كوردی شه‌به‌ك له ناوه‌وه و له ده‌وروبه‌ری شـاری موسڵی باكوری عێراقه‌وه له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتاندا له شـاری هه‌ولێر خۆپـیشـاندانێـكی ئاشـتی‌یانه‌یان سـازداوه، وه داواكانی خۆیان داوه‌ته ده‌ست په‌رله‌مان. تیایدا ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كوردن بوونه‌ته ئامانجێـك بۆ هێرشی تیرۆریسـتان، هه‌ر بۆیه‌شه داوا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كه‌ن تا ناوچه‌كانیان بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ریشـیان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتاندا هه‌بێت.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.