ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) ده‌ڵێت له هه‌موو هه‌شت عێراقیـیهكدا یه‌كێـكیان به‌هۆی توندوتیژیـیه‌وه ناچار ده‌كرێت ماڵه‌كه‌ی چۆڵ بكات.
گوته‌بێژی ئاژانسه‌كه رۆن ڕێدمۆند ده‌ڵێت مانگانه نزیكه‌ی 50 هه‌زار عێراقی ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێـڵن. ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت ئه‌مه گه‌وره‌ترین ڕاگواستنی خه‌ڵـكه له ماوه‌ی نیو سه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
رۆن ڕێدمۆند به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا وڵاتانی دراوسێی عێراق توانای ئه‌وه‌یان نیـیه كۆمه‌كی په‌نابه‌ران بكه‌ن، گوتیشی ئاژانسه‌كه پـێویسـتی به 60 ملیۆن دۆلاره تاوه‌كو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌كه‌دا بكات.