كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵـێن سه‌رۆك بوش پلان داده‌نێت بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی
باڵیۆزی ئێسـتای ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد بۆ پـۆستی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه له‌بری ئه‌ویش دیبلۆماتێـكی خاوه‌ن ئه‌زمون له به‌غدا دابنێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس پلانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. گوتیشی به‌ڕێز بوش به‌نیازه باڵیۆزی ئه‌مریكا له پاكسـتان، ڕایان كرۆكه‌ر، دابنێت وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق.
خانم ڕایس ئه‌و دوو پـۆسـته‌ی به گرنـگ و كاریگه‌رترین ئه‌رك له جیهاندا ناوزه‌ند كرد.
ئه‌م بژارده داڕێژراوانه دواهه‌مین گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سه‌رۆك بوشه له ڕاوێژكاره له‌شـكری و دیبلۆماتیـیه‌كانی بیكات پـێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سـتراتیژیـیه‌ته نوێـیه‌كه‌ی له عێراق بۆ گه‌لی ئه‌مریكا پـێشـكه‌ش بكات.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش بڕیاری ناردنی نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراق بدات.
ڕێبه‌رانی نوێـی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس ڕه‌خنه‌یان له بیرۆكه‌ی ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق گرت، وه ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه هه‌نگاوی له‌و جۆره یارمه‌تی له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن بدات.