ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت ئێران ده‌ست له مافی خۆی بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی هه‌ڵناگرێت.
ئایه‌توڵا ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری پیرۆزی قوم ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی ئێران واز له مافی خۆی ناهێنێ. هه‌روه‌ها گوتی كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه ده‌ست له‌و مافه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبگرن.
جێی باسه، ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی له ئێران ده‌سه‌ڵاتی دوایینی له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان‌دا هه‌یه.
له مانگی دیسه‌مبه‌ریشدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێكڕایی ده‌نگ بڕیارێكیان ده‌ركرد بۆ چه‌سپاندنی سزا له دژی ئێران به‌هۆی چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی تارانه‌وه. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی، ئێران گوناهبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی له دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی‌دا به‌كار ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش گوناهێكه تاران نكۆڵی لێ ده‌كات.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش ئه‌و سزایانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه و هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی ئێران سوته‌مه‌نی ناوه‌كی له‌سه‌ر ئاستێكی پیشه‌سازی به‌رهه‌م ده‌هێنیت.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وت تاوه‌كو فشار بخاته سه‌ر به‌یژینگ هه‌ڵوێستی توندتر له به‌رامبه‌ر كێشه‌ی ناوه‌كی ئێرانی وه‌ربگرێت.