ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن خواستی ناردنی شاره‌زایان بۆ ڤێتنام ده‌كه‌ن تاوه‌كو سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له باشوری ڤێتنام دیاری بكه‌ن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ڕێگه‌دان له لایه‌ن حكومه‌تی هانۆییه‌وه ده‌كه‌ن كه بتوانن لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له سێ پارێزگای باشوری ووڵاته‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن.
لێپرسراوانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان له ڤێتنام ده‌ڵێن 24 هه‌زار باڵنده‌ی ناوچه‌كه‌یان له‌ناوبردووه له پێناو ئه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی H5N1 ڕابگرن.
هه‌رچه‌ندێكه كه ڤێتنام ناوبانگه به‌وه‌ی له ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كوشنده‌دا به خێرایی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌م جاره‌یاندا و له جیاكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه تووشبووه‌كان و ده‌رمانڕێژكردنی كێڵگه‌كان‌دا هێواش بوو و ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه جوتیاران له ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌ت دوودڵ بوون.
جێی باسه، ڤایرۆسی H5N1 ده‌توانێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا 1000 باڵنده بكوژێت ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ هه‌ڵوێستێكی پارێزگاری وه‌رنه‌گیرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشی‌یه ده‌توانێت مرۆڤ تووش بكات و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 150 كه‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوشتووه له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2003 ه‌وه ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه كردووه.