سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ی سوته‌مه‌نی
ناوه‌كی له‌سه‌ر ئاسـتێـكی پـیشه‌سـازی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
له میانه‌ی گوتارێـكیدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام كاته‌كه‌ی ده‌سـتنیشـان نه‌كرد. گوتیشی تاران له‌و هێزانه ناترسـێت كه ده‌یانه‌وێت ئێران له خواسـته ناوه‌كیـیه‌كانی بێـبه‌ش بكه‌ن.
مانگی دوانزه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێـكی سـزادانی ئابوری له دژی ئێران ده‌ركرد له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، وه له‌و كاته‌وه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت سـزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ كاریـگه‌ریـیه‌كی نیـیه و سـوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
پـێشـتر دانوسـتانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ڕایگه‌یاند كه‌وا تاران بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌سـتیـكردووه به به‌سـتنی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج له كارگه‌ی ناتانز.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی له‌و بڕوایه‌دان كه ئێران په‌ره به ته‌كنه‌لۆژیا ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌دات به مه‌به‌سـتی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی، هه‌رچی تارانیشه نكۆڵی له‌وه ده‌كات.