له میانه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین‌دا بۆ تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورده‌كان، لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپارێزانی عێراقی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 به‌ڵگه‌نامه و زنجیره‌یه‌ك كورته ڤیدیۆییان پێشكه‌شی دادگا كرد كه په‌یوه‌ندی سه‌دام حوسه‌ین به هێرشی كیمیایی دژ به كورده‌كان نیشان ده‌دات.
لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌و وێنانه‌یان نیشاندا كه تیایدا ژنان و منداڵان و دانیشتوانی گونده‌كان له هێرشه كیمیاییه‌كه خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن. له وێنه‌كاندا دیاره كه ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌و هه‌وره سپی‌یه دووربخه‌نه‌وه كه له ئاسماندایه و له ده‌ستی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه ڕاده‌كه‌ن كه به نزمی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا ده‌فڕێت. وێنه ڤیدیۆییه‌كانیش بۆ مانگی چواری ساڵی 1987 و مانگی پێنجی ساڵی 1988 ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كانیشی كه لێكۆڵه‌ره‌وان پێشكه‌شیان كردووه باس ده‌كات له‌وه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی عێراقی له ساڵی 1988 دا په‌یامیان ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده له‌شكرییه‌كان له ناوچه كوردییه‌كانی باكوری عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی تایبه‌ت له دژی گێره‌شێوێنه‌كان و دوژمنان به‌كار بهێنن. لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كه تایبه‌ته بریتی بووه له گازی مه‌ستارد و گازی سارین.
تاوانبار سابر ئه‌لدوریش كه سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری ئه‌و كاته‌ی له‌شكری عێراقی بووه گوتویه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له دادگا پێشكه‌ش كراون، هه‌موویان دروست كرا‌و بوون.
جێی باسه تاوانباران هه‌ڵمه‌تی له‌شكری دژ به كورده‌كان ڕه‌وا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له دژی ئه‌و چه‌كداره كوردانه ئه‌نجامدرا كه له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا یارمه‌تی ئێرانیان داوه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی سروه عه‌بدولواحد ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.