پاش زیادبوونی گرژی نێوان پارتی فه‌تح و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتین مه‌حمود عه‌باس داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌نوێی په‌رله‌مان و سـه‌رۆكایه‌تی
فه‌له‌سـتینی به زووترین كات كرد.
ڕۆژی شه‌ممه له گوتارێـكدا كه له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی فه‌له‌سـتینیـیه‌ه‌وه په‌خشـكرا به‌رێـز عه‌باس گوتی ئه‌و مافی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێـبه‌رایه‌تی حه‌ماسی هه‌یه و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه ئه‌م هه‌نگاوه ببێته مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی ناوخۆ.
له لایه‌ن خۆیانه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ئه‌م داواكاریـیه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، وه به هه‌وڵی كوده‌تا ناوزه‌ندیان كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌باس گوتی پـێویسـتیمان به ڕێـككه‌وتنێـكی سـیاسی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی نێوان نه‌یاره سـیاسـیـیه‌كانی فه‌له‌سـتین كه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا كه‌وتونه‌ته شه‌ڕ و پـێـكدادانی سـه‌ر شـه‌قامه‌كانه‌وه.
شـایانی ئاماژه‌یه له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی پـێنج شـه‌ممه چه‌ند چه‌كدارێـك ته‌قه‌یان له كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسـماعیل هه‌نیـیه كردبوو پـێـكدادان له په‌ره‌سه‌ندندایه، وه به لایه‌نی كه‌م 32 كه‌س بریندار بوون و له ناویاندا كوڕی ئیسـماعیل هه‌نیـیه‌ی تیادایه. بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسـیش ئه‌م هێرشـه‌ی به هه‌وڵی كوشـتنی هه‌نیـیه له لایه‌ن فه‌تحه‌وه ناوزه‌ند كرد، به‌ڵام سه‌رۆك عه‌باس به توندی ئه‌م تاوانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و لۆمه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماسی كرد بۆ ئه‌و قه‌یرانه سـیاسی و ئابوریـیه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان دووچاری بوونه‌ته‌وه.