له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق نزیكه‌ی 2000 كه‌س له دانیشتوانی شاره‌كه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان له دژی ڕاپۆرته‌كه‌ی گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق كه به ڕاپۆرتی به‌یكه‌ر-هاملتۆن ناسراوه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه ریفراندۆمی شاری كه‌ركوك دوابخرێت، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی شاره‌كه ده‌دات.
هاوكاتیش له شاری سلێمانی كوردستانی عیراق به سه‌ده‌ها خوێندكار و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه. ڕۆژنامه‌وان گۆران قادر گوتویه‌تی ئه‌م مانگرتنه‌یان له پێناو ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه له دژی جێبه‌جێكردنی پێشنیاره‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر- هامڵتۆن و ده‌ڵێن هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕاپۆرته ڕه‌ت نه‌كرێته‌وه ئه‌وان له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م باسانه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه كه په‌یامنێران یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوك و له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانی‌یه‌وه ڕه‌وانه‌یان كردووه.