سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به چه‌ند مه‌رجێـك وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریادا ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق. وه‌ك چۆن گروپی لـێـكۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی عێراق له
ڕاپـۆرته‌كه‌یدا ڕاده‌سـپـێرێت ئه‌م جۆره وتووێـژانه ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕێز بوش گوتی پـێش ئه‌وه‌ی وتووێـژ له‌گه‌ڵ تاران و دیمه‌شق بكرێت ده‌بێت له كۆمه‌ككردنی تیرۆریسـتان بوه‌ستن و به‌ڵـێن بده‌ن كه پـشـتیوانی له حكومه‌ت و ئابوری عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش ئه‌م لێدوانه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا له كۆشـكی سـپی.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژێـك پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپـۆرتی گروپی به‌یكه‌ر- هامڵتن قسه‌یان كرد.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پـێشـتر سه‌رۆك بوش وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا ڕه‌تكردۆته‌وه.
له بابه‌تێـكی تردا سه‌رۆك بوش گوتی به‌ڕێز بلێر به‌م نزیكانه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات به‌مه‌به‌سـتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیدا.
هه‌ر پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس پلانی داناوه له كاتێـكی زووی سـاڵی ئاینده به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێته‌وه.