به هه‌زاره‌ها له لایه‌نگرانی حیزبوڵا بۆ دووه‌م ڕۆژه له لوبنان خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن و داخوازی هه‌ڵوه‌شاندنی حکومه‌تی لوبنانی ده‌که‌ن که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشتیوانی ده‌کرێت.
خۆپیشانده‌ران له زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دروشمی دژ به حوکومه‌تیان به‌رزکردبۆوه و گۆرانی نیشتمانیان ده‌گوت. ئه‌م خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و به درێژایی ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
ئه‌م خۆپیشاندانانه له ڕۆژی هه‌ینی‌یه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد کاتێک به سه‌ده‌ها که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌خت. زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران چادرییان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان لای ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر فوئاد سه‌نیوره هه‌ڵدابۆوه.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و شوێنانه جێ ناهێڵن هه‌تاوه‌کو سه‌نیوره واز له پۆسته‌که‌ی نه‌هێنێت. حیزبوڵاش که گروپێکی چه‌کداری شیعه‌یه داخوازی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی ده‌که‌ن.