وتووێژكه‌ری باڵای ئه‌مریكا بۆ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور ڕۆژی یه‌كشه‌ممه
ده‌گه‌ڕێته‌وه چین تا خۆی بۆ ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور ئاماده بكات.
كرسـتۆفه‌ر هێـڵی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سه‌ردانه‌كه‌ی چینی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ندێـكه كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكیـیه‌كان ده‌ڵـێن دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه چین به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی وتووێژی زیاتر.
كرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌ڵێت وا چاوه‌ڕوانه وتووێژه‌كانی شه‌ش قۆڵی له ناوه‌ڕاسـتی مانگی دوانزه‌دا ده‌ستپـێـبكاته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆریای باكور ڕایگه‌یاند ده‌ست له پـرۆگرامی ناوه‌كی هه‌ڵـناگرێت به‌ر له‌وه‌ی وتووێژه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت. ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كۆریای باشـوریش له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور كانگ سۆك جوو بڵاوی كرده‌وه كه كۆریای باكور چه‌كی ناوه‌كی تاقینه‌كردۆته‌وه تا به ئاسانی ده‌سـتی لێ هه‌ڵبگرێت.