وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، عه‌بدوڵـڵا گول، جارێـكی تر ئه‌و هه‌ڕه‌شـه‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای ڕه‌تـكرده‌وه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی وتووێژه‌كانی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نكه‌ره له بواری بازرگانیدا ئاسـانكاری بۆ قوبرس
نه‌كات.
عه‌بدوڵـڵا گول ڕایگه‌یاند ئه‌و یه‌كشه‌ممه به‌ره‌و فینله‌ندا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت به مه‌به‌سـتی وتووێژكردنی زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه، به‌ڵام هه‌موو دوا مۆڵه‌تێـكی ڕه‌تكرده‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیری فینله‌ندا، ماتی ڤانهانێن، كه ئێسـتا وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، ماوه‌ی هه‌تا 6 ی مانگی دوانزه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نكه‌ره داناوه كه فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ره ده‌ریایی‌یه‌كانی له‌به‌رده‌م فڕۆكه و كه‌شـتیـیه‌كانی قوبرسی یۆنانیدا بكاته‌وه. بڕیاره له‌و ژوانه‌دا لیژنه‌ی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه كۆبـبێته‌وه و ڕاسـپارده‌كانی خۆی به كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپی بدات كه له ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزه‌دا ده‌به‌سـتـرێت.
حكومه‌تی قوبرسی یۆنانی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه دانی پـیادانراوه و ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه داوا ده‌كات توركیا به‌ر‌به‌سـته‌كانی له‌به‌رده‌م دا لابه‌رێت.
توركیاش ده‌ڵێت كاتێـك به‌نده‌ره‌كانی له‌به‌رده‌م كه‌شـتیـیه یۆنانیـیه‌كاندا ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ست له گۆشه‌گیركردنی قوبرسی توركی هه‌ڵبگرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه قوبرس له سـاڵی 1974 وه دابه‌شـبووه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا هێرشـیان كرده سه‌ری له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوده‌تایه‌ك كه به پاڵـپشتی حكومه‌تی یۆنانی له نیكۆسـیای پایته‌ختدا ئه‌نجام درا.