سه‌رۆكی گروپی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له هه‌رێمی فه‌له‌ستینیه‌كاندا به‌هۆی كرداره توندوتیژییه‌كانی نێوان چه‌كداره فه‌له‌ستینیه‌كان و له‌شكری ئیسرائیلی، سه‌رپێچی‌یه‌كی زۆر له مافه‌كانی مرۆڤ كراوه.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ لویس ئاربۆور رۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ به‌یت حه‌نون له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌م تێبینیانه‌یدا كه ئامانجی هێرشه له‌شكرییه‌كانی ئیسرائیل بووه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا 19 كه‌سی تیادا كوژرا.
ئاربۆور داوای له ئیسرائیلیه‌كان و فه‌له‌ستینیه‌كان كرد كه ژیانی خه‌ڵكانی سیڤیڵ بپارێزن و كۆتایی به كرداره توندوتیژییه‌كانیان بهێنن.
هاوكاتیش یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ووتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماس بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوپه‌یمان ڕاوه‌ستاوه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك هاتبێته به‌رده‌م پرۆسه‌ی دانوستاندنه‌كان. سه‌رۆك وه‌زیریش ئیسماعیل هه‌نیه گوتی ووتوێژه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز به‌رده‌وامن.