سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت شه‌ڕه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی سی سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڤـێـتنام ده‌شـێت وانه‌ی به‌نرخ بۆ شه‌ڕی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا دابین بكات له عێراق.
ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر به ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش گه‌یشـتنی بۆ هانۆی پایته‌ختی ڤـێـتنام به‌مه‌به‌سـتی به‌شـداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕێبه‌رانی ئاسـیای پاسـیفیكدا، سه‌رۆك بوش به په‌یامنێرانی گوتووه یه‌كێـك له‌و وانانه ئه‌وه‌یه ئه‌ركه‌كه له عێراق له‌وانه‌یه هه‌ندێ كاتی بوێت.
دوابه‌دوای وتـووێژه‌كانیشی له‌گه‌ڵ جۆن هاوارد سه‌رۆك وه‌زیری ئوسـترالیا، سه‌رۆك بوش گوتوویه‌تی به تێـپـه‌ڕبوونی كات ده‌كرێت دوو وڵات كه به شه‌ڕ هاتبن ئاشـت بـبنه‌وه، كه وه‌ك چۆن ئه‌مریكا و ڤـێـتنام كردیان.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش له مه‌راسـیمێـكدا له هانۆی پایته‌ختی ڤـێـتنام له لایه‌ن سه‌رۆكی ڤـێتنامی نگویه‌ن مینه تریت پـێشـوازیـیه‌كی گه‌رمی لێ كرا. پاشـان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، وه تیایدا سه‌نگیان خسته سه‌ر چاكسـازی ئابوری و په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك بوش دوو‌هه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكیـیه كه پاش كۆتایی شه‌ڕی ڤـێتنام سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.