ئۆپۆزسیۆن له جیهانی عه‌ره‌بیدا و قۆناغی نوێی ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆنفرانسێكی ڕێكخراوی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی بوو.
به پێی ڕای زۆر له به‌شداربووان تاوه‌كو ئێستا ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌ب نه‌یانتوانیوه ڕوانینێكی ستراتیژی هاوبه‌ش پێك بهێنن بۆ ریفۆرمی سیاسی و دیموكراتیزه كردنی ئه‌و ووڵاتانه‌ی تیایدان.
زۆر له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئۆپۆزسیۆن له ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا له پارتی ئیسلامی ئه‌و په‌ڕی ڕاسته‌وه تیایدایه بۆ لایه‌نی سێكیولار و ناشیونالیسته‌كان و لیبراڵه‌كان و هه‌تا دوایی.
له‌م دانیشتنه‌ی ڕێكخراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاشتی‌دا، باس له ئۆپۆزسیۆن و باری دیموكراسی له چوار ووڵاتی عه‌ره‌بیدا كران له‌وانه شانشینی مه‌غرب و ئوردون و یه‌مه‌ن و میسر.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی به كۆمه‌كی دارایی ڕێكخستنی هاریكاری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا "USAAID" جێبه‌جێكراوه هه‌روه‌ك دانیاڵ برومبێرگ ڕاوێژكاری تایبه‌تی رێكخراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی ده‌ڵێت: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، بایه‌خدراوه به تواناییه‌كانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ به‌شداری كردن له سیسته‌مه سیاسی‌یه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ ریفۆرمی سیاسی.
گوێبیستی درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ببه له ڕێگه‌ی كلیكردنی ئه‌و ئۆدیۆ فایلیه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه كه ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.