كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر په‌یمانگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق له ناوچه‌ی كه‌راده‌ی ناوه‌ندی به‌غدا و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌س ڕفێندراون. كاربه‌ده‌ستانیش گوتویانه كه‌وا باوه‌ڕده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌یه كه‌مترێك بێت چونكه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 كه‌س له‌و ڕفێندراوانه ئازاد كراون بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان پێ بگات.
ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كدارانه به جلوبه‌رگی ڕه‌سمی پۆلیسه‌وه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی حكومه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه. پۆلیس ده‌ڵێت چه‌كداران ئه‌و كۆمه‌ڵه توێژه‌ره‌وه و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یان له باڵه‌خانه‌كه ڕفاندووه و خستویاننه‌ته ناو 20 ئۆتۆمبیله‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی كورتیش له‌م ڕووداوی ڕفاندنه، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق عه‌بد دیاب ئه‌لعه‌جیلی هه‌موو زانكۆكانی به‌غدای داخست و گله‌یی و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ كه پێشتر داوای لێ‌كردبوون ڕه‌وشی ئاسایشی زانكۆكان چاك بكه‌ن و داواكه‌یان فه‌رامۆش كردووه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتی ئه‌م ڕووداوی ڕفاندنه كارێكی تیرۆریستانه‌یه و كردارێكی توندوتیژی نه‌ژادی نی‌یه چونكه هه‌رهه‌موویان پێكه‌وه براون بێ ئه‌وه‌ی له جۆری ڕه‌گه‌ز و نه‌ژادی و پله‌ی لێپرسراوییان له ناو حكومه‌تی بكۆڵرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش گوتویه‌تی پێنج ئه‌فسه‌ری باڵای پۆلیس ده‌ستگیركراون كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌و كاری ڕفاندنه‌وه هه‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌ش، پۆلیسی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له ناوه‌ندی به‌غدا و گه‌ڕه‌كی شاری سه‌در، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 كه‌س كوژراوه و 48 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له رومادیش، كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی گوتویانه له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی نێوان یاخیبوان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 كه‌س كوژراون.
له نزیك شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لیش له‌سه‌ر سنوری ئێران، یاخیبوان بۆسه‌یه‌كیان بۆ پاسێك داناوه و له ئه‌نجامدا 7 كه‌س كوژراون.