سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له ناو كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكادا، ئاماده‌یه پێشوازیكردن له هه‌موو پێشنیارێك كه له لایه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تره‌وه بۆ یارمه‌تیدان و دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی حكومه‌تی دیموكراتخوازی عێراق پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستانی باڵای تری ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی عێراقیه‌كان كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا وابه‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی‌یه‌تی له عێراق كه به توندوتیژی بێ وه‌ستانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 16 عێراقی له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشی چوارده‌وری به‌غدا كوژران. هه‌روه‌ها سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی دوو ڕووداوی جودادا كوژران.
دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر كار لاچووی ئه‌مه‌ریكاش ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتی ئۆپه‌راسیۆنه جه‌نگیه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون. به‌ڵام گوتی گه‌ڕی دووهه‌می هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا " به پێی پێویست یاخود به خێراییه‌كی پێویست به‌ڕێوه نه‌ده‌چوون."