سه‌رۆك وه‌زیری گورجستان زوراب نۆگایدێـلی ده‌ڵێت بڕیاری حكومه‌تی ڕوسـیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی گازی سـروشـتی بۆ پـتر له دوو هێند بڕیارێـكی سـیاسـیـیه.
به‌ڕێز نۆگایدێـلی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی گوت ئه‌گه‌ر گورجسـتان سووته‌مه‌نی له ڕوسـیا بكڕێت ئه‌وا به نرخێـكی گونجاوی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌یكڕێت.
شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆمپـانیای ڕوسی ناسراو به گازپـرۆم نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له سـاڵی داهاتوودا نرخی فرۆشـتنی یه‌ك هه‌زار مه‌تر سـێجا له گازی سـروشـتی بۆ گورجسـتان به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ 230 دۆلار به به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی ئێسـتای دا كه 110 دۆلاره و هه‌ر به هه‌مان نرخ به ئۆكرانیا و ئه‌رمینیا و چه‌ند وڵاتێـكی ئه‌وروپـی ده‌فرۆشـێن.
هاوكات وه‌زیری وزه‌ی گورجسـتان نیكا گیله‌وری دڵـنیایی خۆی ڕاگه‌یاند له‌وه‌ی كه ئێران و ئازه‌ربایجان ده‌توانن پـێـداویسـتیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سـووته‌مه‌نی دابین بكه‌ن.