یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سـتنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی قوبرس و توركیا هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌و ڕاپـۆرته گرنـگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه تیایدا ڕه‌وشی وتووێژه‌كانی به ئه‌ندامبوونی توركیای له یه‌كێتی ناوبراودا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێته‌وه.
بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئاینده له هێـلسـنكی سـازبدرایه و كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ڕێـكخرابوو به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی نێوان توركیا و قوبرس بڕیاری به‌سـتنی درابوو.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بـێـژێـكی حكومه‌تی فینله‌ندا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه چیتر سـاز نادرێت. هه‌روه‌ها زانیاری سه‌باره‌ت به هۆكاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له به‌رده‌سـتدا نیـیه.
سه‌رۆك وه‌زیری فینله‌ندا، كه ئێسـتا وڵاته‌كه‌ی ڕابه‌رایه‌تی خولی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات پـێشـتر گه‌شـبینی ده‌ربڕیبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌و پـێـیه‌ی دانراوه به‌ڕێوه بچن.
شـایانی باسه سـاڵی ڕابردوو حكومه‌تی توركیا ده‌ستی به وتووێژی به ئه‌ندامبوون له نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا كرد به‌ڵام توركیا دان به حكومه‌تی قوبرسـدا نانێت.
قوبرس له سـاڵی 2004 دا په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی ئه‌وروپاوه كرد.
هاوكات توركیا به‌كارهێنانی به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانی خۆی له فڕۆكه و كه‌شـتیـیه‌كانی قوبرسی قه‌ده‌غه كردووه.