له‌و دادگایه‌دا که هه‌ڵده‌ستێت به دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین کوردێکی عێراقی گوتی له ساڵی 1988 دا سه‌ربازه عێراقیه‌کان گولله بارانی سه‌ری ده‌یان کوردی ده‌ستگیرکراوییان کرد و له پاشدا هه‌موویانیان فڕێدایه گۆڕێکی به کۆمه‌ڵه‌وه.
هه‌مان شایه‌تحاڵ گوتیشی ئه‌و یه‌کێک بووه له گیراوه‌کان، به‌ڵام خۆی کردووه به مردوو و له پاشدا هه‌وڵیداوه له‌و گۆڕه ده‌ربازی ببێت که له ناوچه‌یه‌کی بیابانی خۆرئاوای عێراقدا بۆیان هه‌ڵکه‌ندبوون.
دوا به دوای وه‌رگیرانی ووته‌کانی پێنج شایه‌تحاڵی کورد، دادوه‌ر بڕیاری دواخستنی دادگاکه‌ی تاوه‌كو 7 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا.
جێی باسه، ئه‌م شایه‌تیانه به‌شێکن له پرۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین بۆ تاوانه‌کانی بێ سه‌رو شوێن کردن و کوشتنی هه‌زاره‌ها له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال له 1987 بۆ 1988 دا.
بڕیاریشه، دادگا له 5 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا حوکم به سه‌ر سه‌دام‌دا بدات بۆ فه‌رماندانی به کوشتنی زیاتر له 148 شیعه‌ی گوندی دوجێل.