کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌دری به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 30 که‌سی کوشتووه و نزیکه‌ی 60 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن واپێده‌چێت بۆمبه‌کان له ناو ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵ‌دا دانرابێت
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قیه‌وه له نزیک گروپێک کرێکاری شیعه‌ی که‌م ده‌رامه‌ت که چاوه‌ڕێی ده‌ستکه‌وتنی کار بوون. زۆرترین ژماره‌ی چه‌کدارانی شیعه‌ش له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌دری پایته‌ختی عێراقی‌دا کۆبونه‌ته‌وه.
تاوه‌کو ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌در نیشان ئاشکرا نه‌کردووه که پێشتر ئامانجی هێرش و په‌لاماردانه‌کانی سونه توندڕه‌وه‌کان بووه له هه‌وڵێکدا بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نه‌ژادی له ووڵاته‌که‌دا.
هه‌ر له به‌غدا، چه‌کداران ته‌قه‌یان له پسپۆری عێراقی به‌ناوبانگ عسام ئه‌لراوی کردووه له کاتێکدا که له ماڵه‌که‌ی هاتۆته ده‌رێ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. ئه‌لراوی بزاڤکارێکی سیاسی به‌ناوبانگی سونه بووه و سه‌رۆکی سه‌ندیکای پرۆفسیۆره‌کانی زانکۆ بووه.
هاوکات، ڕاپۆرته هه‌واڵی‌یه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عێراقی بووه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غدا ڕفێندراوه و له‌م دواییه‌شدا کچێکی عێراقی هێناوه که له دژی ڕێنوما و ڕێساکانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی‌یه. له‌و کاته‌شدا که ڕفێنه‌ران ئه‌م سه‌ربازه‌یان ڕفاندووه، خزم و که‌سوکاره‌که‌ی سه‌ردانی ژنه‌که‌یان کردووه. له‌م ڕۆژانه‌ی دواییشدا، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان به شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ به شوێن ئه‌م سه‌ربازه ڕفێندراوه‌دا گه‌ڕاون.
له به‌ره‌وپێشچوونێکی دیکه‌شدا، له‌شکری ئه‌مریکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا مارینێکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پارێزگای ئه‌نبار کوژراوه. به‌م شێوه‌یه‌ش، ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق له‌م مانگه‌دا گه‌یشتۆته سه‌د سه‌رباز.
له لایه‌کی دیکه‌ش، به‌ریتانیا کارمه‌ندانی سیڤڵی قونسوڵیه‌ی به‌ریتانی له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق له شوێنه‌که‌ی ئێستایان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی به‌سره. به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵی قونسوڵیه‌كه‌ی باره‌گاکه‌ی ئێستایان چۆڵ ناکات. ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش به‌شێکه له پلانه‌کاتیه‌کانی خۆپاراستن له دژی هێرشی یاخیبوان به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی قونسوڵیه‌ی به‌ریتانی دووچاری هێرشی رۆکێتی بووه.