له ڤیستیڤاڵی موزیکی ئه‌مه‌ریکای لاتینی ئه‌مساڵدا له 19ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر که لایه‌ن که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی MTV ییه‌وه له "مه‌کسیکۆ ستی" به‌ڕێوه چوو، تیپی موزیکی پاندا ی رۆکی مه‌کسیکی سێ خه‌ڵاتی برده‌وه. ئه‌و سێ خه‌ڵاته‌ش بریتی بوون له خه‌ڵاتی باشترین تیپ، باشترین هونه‌رمه‌ندی ئه‌ڵتێرناتیڤ و باشترین نوێکاری ساڵ.
تیپی موزیکی رۆکی "مانا" ش خه‌ڵاتی باشترین ڤیدیۆ کلیپی ساڵی بۆ گۆرانی "لابیۆس کۆمپارتیدۆس" برده‌وه، هه‌روه‌هاش خه‌ڵاتی تایبه‌تی ڕێزلێنان له ئه‌زمونی 20 ساڵه‌ی تیپه‌که له بواری موزیک‌دا.
هه‌روه‌ها گۆرانی بێژی مه‌کسیکی و موزیک ژه‌نی ئۆکۆردیۆن جولیاتا ڤێنگاس خه‌ڵاتی باشترین نمایش کردنی وه‌رگرت. خانمه گۆرانی بێژی کۆڵه‌مبیش شه‌کیرا خه‌ڵاتی گۆرانی ساڵی بۆ گۆرانی "Hips Don't Lie " وه‌رگرت.
جێی باسه، بۆ یه‌که‌م جاربوو ڕێوڕه‌سمی ئه‌م ڤیستیڤاڵه له د‌ه‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێوه بچێت. مه‌راسیمی ساڵی ڕابردوش بڕیار بوو له هاوینه‌هه‌وارێکی کاریبیان به‌ڕێوه بچوایه، به‌ڵام به‌هۆی زریانی ویلماوه له شوێنی دیاریکراو به‌ڕێوه نه‌چوو.