سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جارێـكی دیكه دووپاتی كردۆته‌وه كه‌وا ئێران مافی خۆیه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای ناوكی هه‌بێت، وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـیشی
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به ناڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌م دا.
ڕۆژی هه‌ینی له تاران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئێران له‌به‌رامبه‌ر فشـاره‌كانی ده‌خرێـته سه‌ری بێده‌نگ نابێت، به‌ڵام هێشـتا هه‌ر ئاماده‌ین دانوسـتاندن بكه‌ن.
چه‌ند كاتژمێرێـكیش پاش ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینی لی ژاوشـنـگ گوتی چین ڕۆڵـێـكی كاریـگه‌ر و بونیادنه‌ری ده‌بێت له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا.
لی ژاوشـنـگ له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له په‌كین ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.
خانم ڕایس گوتی هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ داڕشـتنی به‌رنووسی بڕیارێـك كه‌وا پـێـده‌چێت سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسـه‌پـێـنێت له‌سه‌ر ڕازینه‌بوونی به ڕاگرتنی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
شـایانی باسه چین و ڕوسـیا له دژی سه‌پاندنی بڕیاری توندن له دژی ئێران، وه له هه‌مان كاتیشـدا داوا ده‌كه‌ن كێشـه‌كه به ڕێـگه‌ی دانوسـتاندن چاره‌سه‌ربكرێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كـێـتی ئه‌وروپا پـشـتگیری خۆیان نیشـانداوه بۆ سه‌پاندنی سـزای سـنووردار له دژی ئێران.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت به په‌یامنێرانی گوت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران له خواسـته ناوه‌كیـیه‌كانی پاشـگه‌ز نه‌بێـته‌وه ئه‌وا ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات.